Smiley face
Smiley face
Smiley face

کارمه‌ندانى ته‌ندروستى مانگرتنیان ڕاگه‌یاند

2018-03-19 11:52:53



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ شارۆچکه‌کانى کۆیه‌ و قه‌ڵادزێ و که‌لار و شارەکانى سلێمانى و هەڵەبجە به‌شێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کان مانگرتنیان له‌ کارکردن ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆى پێنه‌دانى مووچه‌کانیان له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌.


به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى کوردستان مانگرتنى کارمه‌ندانى ته‌ندروستى ڕاگه‌یه‌ندرا.


مانگرتنه‌ له‌ به‌شێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى و هەڵەبجە و قه‌ڵادزێ و که‌لار و کۆیه‌ بووه‌ و تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌رده‌وامه‌.


مانگرتنى کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌ هۆکارى ئه‌وه‌یه‌، که‌ وا بڕیار بوو حکومه‌تی عێراق مووچه‌ی بێ پاشه‌که‌وت بداته‌ مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه‌ موچه‌ی ته‌واویان پێنه‌دات و نیومووچه‌یان بداتێ.


له‌ کاتى هه‌وڵدان بۆ ڕووماڵکردنى مانگرتنى کارمه‌ندانى ته‌ندروستى قه‌ڵادزێ، پۆلیس ڕێگرى له‌ په‌یامنێرى ڕۆژنیوز کرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin