Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارێزگاری سلێمانی وەڵامی حکومەت دەداتەوە

2018-03-19 11:07:12



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پارێزگاری سلێمانی، وەڵامی حکومەتی هەرێم دەداتەوە لەبارەی عەفرینەوە و دەڵێت، کە ئاشتی لەهەرشوێنیک لە ژێر مەترسیدا بێت، دەبێت ماتەمینی بۆ دەرببڕدرێت، دەشڵێت: حکومەت ناتوانێت ڕێگریی لە ماتەمینی بکات.

 

دوای ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینیی لەپارێزگای سلێمانی وەک هەوڵێستێک بۆ ئەو کۆمەڵکوژییانەی تورکیا لە عەفرین ئەنجامی دەدات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"ڕاگەیاندنی ماتەمینی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاسایی پارێزگاردا نییە"، ئەمرۆش هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ڕاگەیەندراوێک وەڵامی حککومەتی دایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ئاگری نەورۆز لە چوارچێوەی چالاکییەکی فەرمییدا لە گردی مامەیارە دەکرێتەوە، بەڵام سەرجەم ئاهەنگ و خۆشییەکان لەو بۆنەیەدا بۆ ماتەمینی عەفرین رادەگیرێت".

 

هەروەها، هاتووە:"ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناتوانێت رێگریی لە ماتەمینی بکات، چونکە هیچ یاسایەک نییە بۆ راگەیاندنی ماتەمینی لە پارێزگاکان".

 

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:" ئێمە ماتەمینیمان بۆ ئاشتی لە عەفرین راگەیاندوە و خەمبارین بەو دۆخەی لەوێ ڕوو دەدات، بەڵام ئێمە هەموو چالاکییەکانی تایبەت بە نەورۆزمان رانەگرتووە و جگە لە ئاهەنگی خۆشییەکان چالاکییەکانی دیکە بەردەوام دەبێت".

 

ئەوەش هاتووە: ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق-مان وەک دەربڕینی ماتەمینییەک بۆ تێکچونی ئاشتی لە شاری عەفرین داگرتووە و ئاشتی لەهەرشوێنیک لە ژێر مەترسیدا بێت دەبێت ماتەمینی بۆ دەرببڕدریت.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin