Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەتەمەنەکان: دەبێت خاکەکەمان لە داگیرکەران بپارێزین

2018-03-19 11:02:12



ڕۆژنیوز – عەلی قادر

 

هاوڵاتییە بەتەمەنەکانی باشوری کوردستان بەهۆی ئەزمونی ژیانەوە زیاتر لە پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک دەترسن و داوا دەکەن، کە گەلی کورد یەک بگرێت کوردستان لە دووژمن بپارێزێت.

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامادەکاریی دەکات هێرش بکاتە سەر باشوری کوردستان و ژمارەی سەربازەکانی لە چیای باشیک زیادکردووە، لە دەڤەری سۆران-یشەوە ٣کم و لە خواکورکەوە نزیکەی ٢٠ کم هاتووەتە ناوەوە، ئەمە لەکاتیکدایە ٥٩ ڕۆژە هێرش دەکاتە سەر کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و بە سەدان هاوڵاتیی شەهید و بریندارکردووە.

 

دوو هاوڵاتی بەتەمەنی شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی راپەڕین-ش لەوبارەیەوە بۆ رۆژنیوز دەدوێن.

 

فاتمە حسێن، لە ماوەی ژیانیدا زۆر هێرشی داگیرکەرانی بینیوە بۆسەر خاکی کوردستان و دوای بینینی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین زیاتر ترسی لا دروستبووە، کە تورکیا ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی کوردستان بە گشتی دەکات.

 

فاتمە حسێن، نیگەرانە لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر داگیرکەران و باوەڕیی پێی نەماوە و وتی:"ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەگەر بۆخۆی تورکیا نەهێنێت و هاو کاری نەبێت، ئەوا دەوڵەتی تورک ناتوانێت بێتە خاکی کوردستان".

 

 

ئەو ژنە بەتەمەنە، ئازاری خیانەت و یەکنەبوونی کوردانی چەشتووە، بۆیە بەپێویستی دەزانێت، کە کورد یەکگرتووبێت لەبەرامبەر هەر هێرشێک، کە بۆسەر خاکەکەمان پێکدێت و پێکەوە بەرگریی لێبکەین.

 

ڕەسوڵ موسا، هاوڵاتییەکی دیکەیە و بە هەڵکشانی تەمەنی هەستی نیشتیمانیی زیاتر لەلای باڵابووە و وتی: چەندین ساڵە لەپێناو ئازادکردنی کوردستان شەهید و قوربانیی دەدەین، ئێستا ڕیگە نادەین خاکەکەمان داگیر بکرێت، چونکە خاکەکەمان شەرەف و ناموسی ئێمەیە، پێویستە لەسەر هەرتاکێکی کورد پارێزگاریی لێبکات.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin