Smiley face
Smiley face
Smiley face

بوومەلەرزەیەکی پێنج ڕێختەری ئێرانی هەژاند

2018-03-19 10:58:31



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بە گوێڕەی ڕاگەیاندنی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی جیئوفیزیای زانکۆی تاران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری ڕێختەر بەندەری ڕیگ-ی لە پارێزگای بوشێهری ئێران هەژاندووە.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠، بووومەلەرزەیەکی پێنج رێختەری لە بەندەری ریگی پارێزگای بوشێهر لە باشوری ئێڕان تۆمارکرا.

 

بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١١ کیلۆمەتریی زەوی ڕوویداوە.

 

ئەو ڕووداوە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەلک و هاوڵاتیان ماڵەکانیان چۆڵ کردووە و چوونەتە سەر شەقامەکان.

 

مانگی سووری پارێزگای بوشێهر ڕایگەیاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە دەرەوەی شار بووە، بۆیە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin