Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمڕۆ تاران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ عەفرین دەڕژێنە سەر شەقامەکان

2018-03-19 10:04:43



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن کەمپەینی پشتگیریکردنی عەفرینەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ لە تارانی پایتەخت و هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازی کراوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی پشتگیریی بەرخۆدانی سەردەم.

 

بانگەوازیی کەمپەینی پشتگیریکردنی عەفرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان دوێنێ بە دروشمی "نەورۆز بۆ عەفرین" بڵاوکراوەوەتەوە بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و تارانی پایتەخت خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.

 

لەو بانگەوازییەدا هاتووە: ئێمە وەک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی ئازادیخوازی ئێران دەڕژێینە سەر شەقامەکان و بە دەنگی بەرزەوە هاواردەکەین، کە عەفرین بەتەنیا نییە.

 

لە بەردەوامیدا هاتووە: عەفرین سیمبۆلی بەرخۆدان و نیشتمانی زەیتوون و ڕۆژ ە، چەندە گەمژەن ئەوانەی پێیان وایە دەتوانن ڕۆژ بکوژێننەوە.

 

ڕاشگەیەندراوە: نەورۆز باشترین بۆنەیە بۆ یەکخستنی دەنگمان و یەکگرتووییمان، عەفرین غرورمانە و هەین تا ساتیی ئازادیی عەفرین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە تارانی پایتەخت لە بەردەم باڵیۆزخانەی حکومەتی تورک خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، سنە، ئیلام، مەهاباد، مەریوان، کامیاران، جوانڕۆ، شائاباد، سەرپێڵ زەهاو، سەحنە، سەقز، بۆکان، دیواندەرە، گێڵان غەرب، پاوە، ڕوانسەر، قوروە، بیجار، دێولان، ئابدانان، ئەیوان، پیرانشار، شنۆ، ماکۆ، سەردەشت و ڕەبەت بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان کراوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin