Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانتاریکی سوید: دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دژی داگیرکاریدا بوەستێتەوە

2018-03-19 08:47:11



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بۆدل کەبەلۆس، پەرلەمانتاری پارتی سەوزەکانی سوید لە پەرلەمانی ئەوروپا، داوای لە ئەوروپا کرد، کە رێگری بکات لە داگیرکردنی عەفرین.

 

دوێنێ بۆدل کەبەلۆس، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای لە سوید، یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، کە بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکەوە بکەونە هەوڵدانەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی ئەو پەرلەمانتارەدا هاتووە: هێرشی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین دەیسەلمێنێت، کە ئەردۆغان دەترسێت سەروەری و مافی ئازادیی گەلی کورد لە سوریا کاریگەری هەبێت لە سەر هاوڵاتیانی کوردی ناو سنوورە سیاسییەکانی تورکیا.

 

لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: بۆ یەکێتی ئەوروپا و ئەو وڵاتانەی بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن، جێگای شەرمە، کە تا ئێستا هەڵوێستێکی بوێرانەیان پیشان نەداوە لە بارەی ئەو کوشتارەی لە عەفریندا ڕوودەدات.

 

کەبەلۆس ڕاشیگەیاند: کاتێک گەلی کورد داعشیان لە کۆبانێ، ڕەقە و حەسەکە لەناوبرد، هموو جیهان پیرۆزباییان کرد، بەڵام ئێستا جیهان هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین نابینێت.

 

لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: پێویستە سوید، یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی کۆمەڵکوژکردنی عەفرین پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوەستنەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin