Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاکوانێک: ئه‌ردۆغانى فاشیست بڕیارى کۆمه‌ڵکوژیى داوه‌

2018-03-19 08:43:58



ڕۆژنیوز - بۆتان گه‌رمیانی


چالاکوانێک ده‌ڵێت، ئه‌ردۆغانى فاشیست بڕیارى کۆمه‌ڵکوژیی داوه‌ له‌ عه‌فرین و ڕۆژنامه‌نوسێکیش داوا ده‌کات، حزبه‌کانى باشور کوردستان و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگیی بشکێنن.


ده‌وڵه‌تى تورک و چه‌ته‌کانى سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تى تورک ٥٩ ڕۆژه‌ به‌رده‌وامن له‌ هێرشى داگیرکاریی سه‌ر عه‌فرین، له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌نوسێک و چالاکوانێک بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێن.


هه‌وار فارس ڕۆژنامه‌نوس ده‌ڵێت: ئێمه‌ وه‌ک خه‌ڵکی باشوری کوردستان به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ ئه‌که‌ین که‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر عه‌فرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان بێ هه‌ڵوێستن، وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان هه‌میشه‌ شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ بۆ پاراستنی خاکی کوردستان.

 


 ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بێ ده‌نگه‌، هۆکاره‌که‌یشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتانی زلهێز دژی دۆزی ڕه‌وای کورد و ئه‌و هێزه‌ن که‌ به‌رگری ئه‌که‌ن له‌ کوردستان و گه‌لانی ناوچه‌که‌، هیوادارم کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ به‌ زووترین کات بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و بێده‌نگی و بێ هه‌ڵویستی بشکێنن به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه‌ی له‌ سه‌رعه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


هه‌روه‌ها کاروان حه‌سه‌ن چالاکوانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: ئه‌و هێرشه‌ی ده‌کرێته‌ سه‌ر عه‌فرین، لوتکه‌ی نائه‌حلاقی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه‌ که‌ پێی ده‌وترێت سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، بێگومان عه‌فرین ناکه‌وێت، عه‌فرین پشتی به‌ستوه‌ به‌ شه‌ڕڤانان و خه‌ڵکی به‌ڕێکخستنکراو، که‌ تا ئێستاش به‌رگری ئه‌که‌ن.

 


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد: ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ئه‌ردۆغانی فاشیست به‌ پاڵپشتی ڕوسیا و هێزه‌ هه‌رێمیه‌کانی دیکه‌ ده‌یکات کارێکی نامرۆڤانه‌یه‌، ئه‌و بڕیاریداوه‌ کۆمه‌ڵکوژیی بکات و بیگه‌یه‌نێت به‌ ئاستی کۆمه‌ڵکوژیی سڤیل، ئه‌وه‌ش بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ستاتۆ و ئه‌و سیستمه‌ سه‌رکه‌وتووه‌ نوێیه‌ی که‌ له‌ ڕۆژئاوای کوردستان دروستکراوه‌، هاوکات ئه‌مه‌ خواستی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌، چونکه‌ ئه‌و سیستمه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin