Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سلێمانی ماتەمینی گشتیی بۆ کۆمەڵکوژیی عەفرین ڕاگەیەندرا

2018-03-18 21:34:42



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لەبەرامبەر کۆمەڵکوژیی عەفرین لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە، پارێزگاری سلێمانی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند، یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش کرایە "نه‌ورۆزی پشتیوانیی" بۆ عەفرین.

 

ئەمشەو، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، ئەوەش لەبەرامبەر کۆمەڵکوژکردنی گەلی عەفرین لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە.

 

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە: له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ ١٨ی ئاداری ٢٠١٨، تا ئێواره‌ی ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠١٨، ماته‌می سه‌رتاسه‌رییمان له‌ سنوری پارێزگاكه‌ماندا ڕاگه‌یاند.

 

ئەوەشی خستووتەڕوو: یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌گۆڕین بۆ "نه‌ورۆزی پشتیوانیی"و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ڕاده‌گرین و ده‌یكه‌ینه‌ نه‌ورۆزی ماته‌م بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی عه‌فرین.

 

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاندووە: پردی یه‌كتربڕی خه‌بات له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ناوده‌نێن "عه‌فرین".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پارێزگاری سلێمانی داوای له‌ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش کردووە: ئه‌م دۆخه‌ بكه‌نه‌ زه‌مینه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌و به‌هێزكردنێكی لۆژیكیانه‌ی ئیراده‌ی نیشتمانیمان.

 

هەروەهای داواشی له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی کردووە، ئاواره‌كانی عەفرین بپارێزێت و به‌هانای برینداران و لێقه‌وماوانی عه‌فرینه‌وه‌ بچێت، درود و سڵاویشی ئاراستەی شه‌هیدانی عەفرین کردووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin