Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمشەو هەولێر بۆ عەفرین لەسەر پێ بوو

2018-03-18 20:51:03



ڕۆژنیوز – بڕیار محەمەد

 

بەشێک لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی شاری هەولێر، بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیی عەفرین، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و پشتیوانیی خۆیان بۆ عەفرین دووپاتکردەوە.

 

کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئەمشەو، ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی كۆمەڵگا مەدەنی لەبەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر، لە دژی هێرشەكانی سوپای تورک و كۆمەڵكوژییەكانی سەر عەفرین، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

لە گردبوونەوەکەدا، وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشە دڕندانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین، ئیدانەی بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش کرا، هاوکات پشتیوانیی بۆ گەلی عەفرین دووپاتکرایەوە.

 

هەر لەمیانەی گردبوونەوەکەدا، هاوڕێ کوردی، ئەندامی دەستەی پشتیوانیی عەفرین، لە لیدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز، ڕایگەیاند: سبەینێ کاتژمێ ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ، گردبوونەوەیەک لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ڕوسیا لە هەولێر بۆ عەفرین ڕێکدەخەین.

 

 

ڕوونیشیکردەوە: لە گردبوونەوەکەدا داوادەکەین، کە هەرچی زووە وڵاتانی  نێودەوڵەتیی بێنەدەنگ و كۆتایی بەو كۆمەڵكوژییەکانی سوپای تورک لە عەفرین بهێندرێت.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin