Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی باشوری كوردستان لە عەفرینەوە گەیشتنەوە هەولێر

2018-03-18 18:30:37



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

شاندی کەنەکە و نوێنەرانی بەشێک لە حزبەکان و پێکهاتە ئاینییەکانی باشوری کوردستان، کە ١٠ ئەم مانگە بەڕێکەوتن بۆ عەفرین، گەیشتنەوە شاری هەولێر.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە و کەسایەتیی و نوێنەرانی بەشێک لە حزبەکان و پێکهاتە ئاینییەکانی باشوری کوردستان، لە عەفرینەوە گەیشتنەوە شاری هەولێر و لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان لەسەر ئامانجی سەردانەکەیان ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، فریاد هیرانی، ئەندامی شاندەکە قسەیکرد و وتی: بەمەبەستی پشتیوانیکردنی بەرخۆدانی عەفرین، سەردانی کانتۆنی عەفرینمان كرد و لە نزیكەوە دۆخی تەندروستیی گەلی عەفرین-مان بینی،  كە بەداخەوە بەهۆی بۆردوومانەكانی سەر عەفرین، دۆخێکی زۆر خراپ لەوێ هەیە.

 

 

وتیشی: پێویستە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین و ناوچەكە بێدەنگ نەبن، چونكە توركیا بە عەفرین-ەوە ناوەستێت و هێرش دەكاتە سەر هەموو كوردستان.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هیرانی داوای لە سەرجەم كەناڵە ناوخۆیی بیانییەكان کرد، كە لە ئاستی بەرپرسیارێتییدا مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن،  هەروەها وتیشی: پێویستە مامۆستایانی ئایینیی لە ڕێگای مینبەرەكانەوە خەڵك هۆشیار بكەوە لەبەرامبەر هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر گەلی كورد.

 

فەرهاد هیرانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەو ماوەیەی ئێمە لە عەفرین بووین،  هیچ ڕێكخراوێكی بیانی و تیمێكی تەندروستیی بیانیمان نەبینی هاوكاری گەلی عەفرین بكەن، كە بە هۆی بۆردوومانەكانی سوپای توركەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدابوون .

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin