Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەجەکە: بەرخۆدان لەناو عەفرین بەردەوامە

2018-03-18 15:36:02



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە، ڕایگەیاند، کە بەرخۆدان لەناو شاری عەفرین و گوندەکانی بەردەوامە و گەلی کورد نزیکە لە ئازادیی.

 

ئەمڕۆ، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان(کەجەکە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لەگەڵ پیرۆزکردنی نەورۆز، چەند پەیامێکی گرنگی لە بارەی نەورۆزی ٢٠١٨ و بەرخۆدانی عەفرینەوە بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: بە تێکۆشانێکی گەورەوە پێشوازیی دەکەین لە نەورۆزی ٢٠١٨، لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەرخۆدانی عەفرین هاتە ئاراوە، شەڕڤانان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕێگریکردن لە ڕووخاندنی شارەکە دەستیان لە شەڕی ناو سەنگەرەکان هەڵگرت، بەڵام بەرخۆدان لە ناو شاری عەفرین و گوندەکانی دەوروبەری بەردەوامە.

 

هەروەها، هاتووە: بەرخۆدێڕان بۆ ماوەی دوو مانگ لە ناو شارێکی بچوکدا گورزی کوشندەیان لە دووەمین سوپای ناتۆ دا، ئەو ئیرادەیەی لە عەفرین پیشاندرا بۆ بەرخۆدان، گەرەنتی و مسۆگەرکەری سەرکەوتنی گەلی کوردە لە هەموو پارچەکان، گەلی کورد کە دەیان ساڵە ئیرادەی خۆی بە دروشمی "بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین" پیشان داوە، جارێکی دیکە ئەو ئیرادەیەی پیشاندا.

 

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوی کەجەکەدا هاتووە: بەرخۆدانی نەورۆز بە ڕۆحی عەفرینەوە بەردەوامە، لە باکوری کوردستانیش بەرخۆدان بەردەوامە، بە بەرخۆدانەوە پێشوازیی لە نەورۆز دەکەین، ئەوانە دەیسەلمێنن، کە ئەمساڵ بەتەواوی ساڵی تێکۆشانە.

 

ئەوەش هاتووە: لە ئێستادا شەڕی سێیەمی جیهانیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەدەچێت، ئەو شەڕە بە تکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادیی و لەلایەکی دیکەوە هەولدانی هێزە قڕکەرەکان بۆ داگیرکاریی بەردەوامی هەیە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدات بە هێرشکردن لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، بەڵام ڕۆژی کۆتاییان نزیکە، دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر عەفرین بە واتای دەستپێکی ڕووخان و کۆتاییهاتنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیە، گەلەکەمان و هەموو گەلانی جیهان ئەوە دەبینن.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی کەجەکە دا هاتووە: گەلەکەمان بە ورەوە نەورۆزی ٢٠١٨ پیرۆزدەکەن و ساڵی ٢٠١٨ دەکەنە ساڵی گەشەپێدان و بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسیی، نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە هەڵوێستی دیموکراسیی ئازادیی و ئیرادەی تێکۆشانی گەلی کورد تێیدا پیشان دەدرێت، ئیرادەیەک کە دەیان  و سەدان و هەزاران ساڵە لە نەورۆزدا گەش دەبێتەوە، وەک چۆن گەلی کورد نەورۆزی ساڵی پاری کردە هیوای ئازدیی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرخۆدانی گەلی کورد لە ئێستادا بەهێزترە لە هەمیشە و لە هەر چوار پارچە نزیک بووەتەوە لە ئازادیی.

 

کەجەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کەگەلی کورد بە تایبەتی لە تێکۆشانی چەند ١٠ ساڵی ڕابردوودا، وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، "بوون بە گەلی نەورۆز بوون بە گەلێکی خاوەن ئیرادەیە بۆ گەیشتن بە ئازادیی"، زەحمەتی و ئاستنەگی هەر چی بێت گرنگ نییە، گەلی کورد بە ڕۆحییەتی گەلی نەورۆز تێکۆشان بەرز دەکاتەوە، دوژمنی دیموکراسیی تێکدەشکێنێت و ئازادیی سەردەخات، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەش کە لە ئێستادا هەوڵ دەدا بە زۆرداریی و فشار لە سەر پێ بمێنێتەوە لەلایەن گەلەکەمانەوە تێکدەچێت.

 

لە ڕاگەیەندراوی کەجەکەدا ئاماژە بەکەموکورتیی گەورەی گەلی کورد دراوە و هاتووە: پارچەبوون و نەبوونی یەکێتی لەناو گەلی کورددا کەموکورتیی گەورەیە.

 

لە کۆتاییدا، کەجەکە، بانگەوازیی لە گەلی کورد و هەموو گەلان دەکات، کە لە دۆخی جەنگی سێیەمی جیهانی دا بۆ گەیشتن بە ژیانێکی دیموکرات و ئازاد لە دەوری بزووتنەوەی "مەد"ی هاودەم دا کۆببنەوە و ڕاپەڕن و  نەورۆز بکەنە مەشخەڵی سەرکەوتن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin