Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی تورک لە سوید شەرمەزارکرا

2018-03-18 11:00:12



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شارەکانی یۆتۆبۆری و ڤاستەراسی سوید هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین و کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەو کانتۆنە شەرمەزارکرا.

 

دوێنێ لە شارەکانی یۆتۆبۆری و ڤاستەراسی سوید، بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم و شەرمەزارکردنی تاوانە جەنگییەکانی ئەردۆغان لە عەفرین دوو خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی یۆتۆبۆری دوێنێ ڕژانە سەر شەقامەکان، سەدان کەس لەو خۆپیشاندانەدا ئامادەبوون، چالاکوانان چەند پانکاردیان بە دەستەو گرتبوو کە لە سەریان نوسرابوو: عەفرین بە تەنیا نییە و پشتگیریی نێودەوڵەتی.

 

لەو چالاکییەدا پاتریک هەڵگسۆن، یاریدەری سەرۆکی پارتی چەپ قسەیکرد و هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینی شەرمەزارکرد.

 

هەورەها لە شاری ڤاستەراس، لە سەر بانگەوازیی ناوەندی چاندی دیموکراتی کورد گردبوونەوەیەک لە مەیدانی سیگما ئەنجامدرا، لەو گردبووەنەوەیەشدا هێرشەکان و تاوانەکانی سوپای تورک شەرمەزارکرا، هەروەها بێدەنگی و بێ هەڵوێستیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش شەرمەزارکرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin