ڕۆژنیوز - بڕیار محه‌مه‌د
شوان سابیر سه‌رۆکی تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندییه‌کان له عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ڕه‌شی چاکسازیه‌کان له هه‌رێمى کوردستان له دۆخێکی خراپدایه و هه‌وڵه‌کانیش بۆ باشترکردنیان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بارودۆخى زیندانیکراوان له هه‌رێمى کوردستان و چاکسازییه‌کان له‌ناو زیندانه‌کان ئه‌نجامدرا.
شوان سابیر سه‌رۆکی تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندییه‌کان بۆ ڕۆژنیوز وتی: به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وشی چاکسازییه‌کان له‌ناو زیندانه‌کان له دۆخێکی زۆر خراپدایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی شوێن گونجاو بۆ مانه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌کان و خراپی ڕه‌وشی ده‌رونی نێو زیندانه‌کان و نه‌بوونی شوێن بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌گه‌ڵ که‌سوکارییان زیندانی کراون، که پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه که بۆ منداڵان دیاری کراوه .
ئه‌وه‌شى وت: تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه بۆ به‌ندییه‌کان تاوه‌کو هاوکار بێت بۆ به‌ندییه‌کان له کاتی ئازادکردنیان جارێکی تر تووشی تاوان نه‌بن و تێکهوڵاوی کۆمه‌ڵگا ببنه‌وه .
سه‌رۆکی تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندییه‌کان وتیشی: به داخه‌وه دۆخی ته‌ندروستی له نێو چاکسازیه‌کان به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو زۆر خراپتر بووه، ئه‌مه‌ش بۆ زۆربوونی ژماره‌ی تاوانباره‌کان و خراپی شوێنی مانه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ک.ک