Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی ١٨ سەربازی تورکیای لە برادۆست ڕاگەیاند

2018-03-17 15:00:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریاکانی هەپەگە لە دژی هێرشی سوپای تورک لە ناوچەی برادۆستی باشوری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ١٨ سەرباز کوژران.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە برادۆست بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: لە نێوان گەریلاکانمان و هێزەکانی سوپای تورک لە هێرشی سوپای تورک لە ناوچەی برادۆستی سەر سنوورەکانی باشوری کوردستان، شەڕی سەخت روویدا، ڕۆژی ١٥ی ئازار کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی، هێزەکانی سوپای تورک لە کاتێکدا دەیانویس بەرەو گردی ماسیرۆ تێپەڕبن، کرانە ئامانجی چالاکییەکی گەریلاکانمان، لەو چالاکییەدا هەشت سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە رایگەیاندووە: هەر ئەو رۆژە کاتژمێڕ ٠٩:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لە سەر گردی پارتیزان شەڕ ڕوویدا، لەوێش دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

لە بەشێکی دیکەشدا ڕایگەیاند: هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ١٢:٣٠ خوەلی نیوەڕۆ، جارێکی دیکە لە دژی ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کە دەیانویست بەرەو گردی ماسترۆ تێپەڕبن چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا حەوت سەربازی سوپا کوژران، پاشان هەلیکۆپتەر هاتە سەر ئاسمانی شوێنی چالاکییەکە، بەڵام کرایە ئامنجی گەریلاکانمان و ناچاربوو بکشێتەوە.

 

هەپەگە هەروەها ڕاشیگەیاند: لەو شەڕانەدا کە سوپای تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جنگی لە دژی گەریلاکانمان ئەنجامیدا، دوو گەریلا شەهیدبوون.

 

لە کۆتاییدا هەپەگە ئاشکرایکرد: ڕۆژی ١٦ی ئازار کاتژمێڕ ٠١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی کەشف لە جۆری درۆن-ی سوپای تورک، لەلایەن گەریلاکانەوە کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin