Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سەرتاسەری جیهان بۆ عەفرین چالاکی ئەنجام دەدرێت

2018-03-17 14:38:22



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کورد لە کەنەداوە تا ڕوسیا  بۆ پشتگیریکردنی عەفرین لە سەر شەقامەکانن و هێرشی سوپای تورک شەرمەزاردەکەن.

 

ئێوارەی دوێنێ و ئەمڕۆ لە چەندین شاری ئەوروپا و کەنەدا خۆپیشاندان و ڕێپێوان ئەنجامدرا و تێیاندا پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین کرا.

 

لە تۆرنتۆی کەنەدا چالاکییەک لەلایەن فیدراسیۆنی دیموکراتی کورد بۆ شەرمەزارکردنی دوژمنایەتییەکانی حکومەتی تورک لە دژی گەلی کورد ئەنجام درا.

 

لە مونشنی ئەڵمانیا لە سەر بانگەوازئی کۆمیتەی پشتگیریکردنی عەفرین لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای تورک لە عەفریندا, چالاکییەک ئەنجامدرا.

 

هەروەها لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاش هەر بەو مەبەستە چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەکەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس ئامادەبوون و دروشمی پوتینی تیرۆریست و ئەردۆغانی تیرۆرسیتیان وتەوە.

 

لە شارەکانی کاسنیکوت، دەرگاچی و تامبۆڤی ڕوسیاش هاوڵاتیانی کورد ڕژانە سەر شەقامەکان و هێڕشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینیان سەرمەزارکرد.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin