Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێبوار ته‌ها: یاده‌کانی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین له‌ که‌رکوک ده‌کرێته‌وه‌ 

2018-03-17 14:27:57



ڕۆژنیوز - که‌رکوک 


ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یاده‌کانی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین له‌ شارى که‌رکوک ده‌که‌نه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری که‌رکوک، ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستى یه‌کێتى، ده‌رباره‌ی یاده‌کانی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا.


ڕِێبوار ته‌ها وتی:" ماوه‌یه‌که‌ له‌ شاری که‌رکوک، پڕوپاگه‌نده‌ و دڵه‌ڕاوکێ له‌ نێو هاوڵاتیان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، که‌ گوایه‌ یاده‌کانی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین له‌ شاره‌که‌ ناکرێته‌وه‌ و ئاڵای هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵناکرێت، من لێره‌وه‌ به‌ تێکڕای دانشتووانی خۆشه‌ویستی که‌رکوک ده‌ڵێم، ئاگری نه‌ورۆز و یادی ڕاپه‌ڕین له‌ که‌رکوکی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای که‌رکوک، سه‌رجه‌م حزبه‌ کوردستانیه‌کانیش ئاماده‌ی ئه‌و یاده‌ ده‌بن".


وتیشی: یاده‌که‌ به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌کرێت، بۆیه‌ تکا له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م، دۆخی که‌رکوک هه‌ستیاره‌، پێویسته‌ خۆمان دوور بگرین له‌ هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌یه‌ک، پێویسته‌ هه‌موان به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ بکه‌ین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin