Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەزاران هاوڵاتی لە عەفرینەوە دەچنە شەهبا

2018-03-17 14:09:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێرشی سوپای تورک بۆ سەر ناوەندی عەفرین چڕتربووەتەوە، بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانەوە هەزاران هاوڵاتی لە عەفرینەوە بەرەو شەهبا بەڕێکەوتن.

 

سوپای تورک ماوەی ٥٧ ڕۆژە بە هەموو هێز و پێشکەتووترین تەکنۆلۆجیای شەڕەوە هێڕشی بۆ سەر عەفرین دەستپێکردووە، بەهۆی چڕتربووەنوەی هێڕشەکە هەزاران هاوڵاتی ئاوارەبوون و دەچنە شەهبا.

 

سوپای تورک ئەمڕۆ یەکێک لەو کاروانەنانەی کردە ئامانج کە دەچووە شەهبا و لە ئەنجامی ئەو هێڕشەدا دەیان کەس شەهیدبوون.

 

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ناو شاری عەفریندا ماونەتەوە و بەتەما نین عەفرین چۆڵ بکەن.

 

سوپای تورک دوێنێ لە چەندین شوێنی ناوەندی عەفرین کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، زیاتر لە ٤٠ هاوڵاتی لە هێڕشەکانی دوێنێدا شەهیدبوون.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin