Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئامه‌د، ٢ سه‌ربازی تورك كوژران و ٥ی دیكه‌ش برینداربوون

2018-03-13 20:10:42



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

له‌ ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە ناوچه‌ی دیجله‌ی ئامه‌د، ٢ سه‌ربازی كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.

 

میدیاكانی توركیا بڵاویانکردەوە، له‌ ناوچەی چیای گۆره‌سه‌ لە سنوری شارۆچکەی دیجلەی ئامەد، له‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنێکی سوپای تورک-دا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ٢ سه‌ربازی تورك كوژراون و ٥ی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ برینی ٢ لە سه‌ربازەکان سه‌خته‌.

 

لەسەر ئەو ڕووداوە، پارێزگاری ئامه‌د ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردو‌وه‌ و په‌كه‌كه‌ی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمه‌تبار كردووە، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رچاوه‌كانی گه‌ریلا هیچ لێدوانێكیان لەوبارەیەوە نه‌داوه‌.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin