Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەسەدە: لە زۆربەی بەرەکانی عەفرین شەڕی سەختە

2018-03-13 19:10:23



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

قەسەدە ڕایگەیاند، کە لە زۆربەی بەرەکانی عەفرین، شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەڕێوەدەچێت، ئاشکراشیکردووە، کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٣٠ سەرباز و چەتەی تورک کوژراون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە-دا هاتووە: بۆردوومانی فڕۆكه جەنگییەکانی تورک له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه‌، له‌ بۆردومانی دوێنێدا، به‌شی منداڵانی نه‌خۆشخانه‌ی ئارڤین كرایه‌ ئامانج.

 

قەسەدە، ڕاشیگەیاندووە: له‌ ته‌واوی گونده‌كانی به‌ره‌ی جندرێس، له‌نێوان شه‌ڕڤانانمان و سوپای تورك و چەتەکانیدا شه‌ڕ ڕوویدا، سوپای تورک به‌ چه‌كی قورس و فڕۆكەی جەنگیی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه‌.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: ته‌واوی گونده‌كانی بلبلێ بوون به‌ مه‌یدانی شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانه‌نمان و سوپای تورک و چه‌ته‌كانی، لەئەنجامدا ١٩ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران، هەروەها سوپای تورك به‌ چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جەنگیی ئه‌و گوندانەی بۆردوومان کردووە.

 

لەکۆتایی ڕاگەتەندراوەکەی قەسەدە-دا، ئاماژە بەوەشکراوە: لە دوێنێوە لە گونده‌كانی مشكێ، مخارا و چه‌قماقا-ی سەر بە شارۆچکەی شییە،‌ شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانمان‌ و سوپای تورك و چه‌ته‌كانیدا ڕووده‌دات، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا، ١١ سه‌رباز و چه‌ته‌ كوژران، هاوكات گوندەکانیش بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانکراون.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin