Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی شەهید باشور سۆران بەخاکسپێردرا

2018-03-13 18:45:30



ڕۆژنیوز - هەولێر

 

بە مەراسیمێکی پڕ شکۆ، تەرمی شەڕڤانی شەهید باشور سۆران، لە گۆڕستانی سمایلاوا لە هەولێر بەخاکسپێردرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، تەرمی شەهید محەمەد هادی، ناسراو بە باشور سۆران، لە گۆڕستانی سمایلاوا لە گوندی سمایلاوای شاری هەولێر لە مەراسیمێکی پڕ شکۆدا بەخاکسپێردرا.

 

 

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دەستیپێکرد و دواتر دروشمی شەهید نامرێت، ئەی شەهید خوێنی تۆ لەسەر زەوی نامێنێت وترانەوە.

 

پاشان، هادی عومەر، باوکی شەهید باشور وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە قارەمانیی ڕۆڵە شەهیدەکەی کرد و وتیشی: عەفرین قەڵای کوردانە و پێویستە هەموومان وەک بیلبیلەی چاومان بیپارێزین.

 

هادی عومەر

 

وتیشی: ناهێڵم چەکی شەهید باشور بکەوێتە زەوی و ئەگەر هەڤاڵان ڕێگام پێبدەن، ئەوا دەچمە ڕیزی پێشەوەی بەرەکانی جەنگ لە عەفرین.

 

دواتر، وتاری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور لەلایەن مەلەک خدر خوێندرایەوە، کە تیایدا هاتبوو: شەهید باشور سمبولی بەرخۆدانی عەفرینە و سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی دادەنەوێنین.

 

مەلەک خدر

 

هەروەها، هاتبوو: گەلەکەمان قوربانیی زۆریداوە، بەڵام پەکەکە توانیوێتی لە دوای هەموو شەهیدێک هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی هەڵبێنێ بە درێژەدان بە خەباتی شەهیدان.

 

پاشان، وەهبیە هادی، خوشکی شەهید باشور وتی: شەهید باشور ڕیگایەکی پیرۆزی هەڵبژارد و هەموو کەس ئەو شانازییەی پێنابڕێت.

 

وەهبیە هادی

 

داواشی لە هەموو کچان و کوڕانی باشوری کوردستان کرد، کە چەکەکەی شەهید باشور هەڵگرن و بڕۆنە عەفرین و بەشداری بەرخۆدانی سەردەم ببن.

 

دواتر، شیلان شاکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و پیرۆزبایی شەهادەتی لە باشور سۆران کرد.

 

شیلان شاکر

 

هەروەها، ئاماژەی بە پیلانگێڕیی سەر گەلی کورد کرد و وتی: پێویستە تەواوی گەلەکەمان هەڵگری پەیامەکەی شەهید باشور بن، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پیلانگێڕییانە.

 

لەدرێژەی مەراسیمەکەدا، نەجیبە عومەر، وەک هاوڕێبازێکی شەهید باشور، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: هەڤاڵ باشور مەدالیایەکی زێڕینی کردە ملی شاری هەولێر و پێویستە ئەو فکر و فەلسەفەیەی پەیامی شەهید باشور بوو لە باشوری کوردستان جێگیربکرێت.

 

نەجیبە عومەر

 

جەختیشی کردەوە: پێویستە هەموو بنکە و بارەگاکانی دەوڵەتی تورک لە باشور دەرکەین، چونکە ئەوە خواستی شەهیدبووە.

 

دواتر،  شەهادەتنامە پێشکەش بە خانەوادەی شەهید کرا و کەفێی دایکێکی شەهیدیش لە عەفرینەوە پێشکەش بە دایکی شەهید کرد.

 

پاشان، سوێند و بەڵێن لەسەر تەرمی شەهید باشور سۆران دووپاتکرایەوە.

 

ڕەنجە عەلی، گەنجێکی باشوری کوردستانە، چەکەکەی شەهید باشوری هەڵگرت و ناوی باشور سۆرانی لەخۆی نا.

 

 

پاشان نوێژ لەسەر تەرمی شەهید کرا و بەدەم وتنەوەی دروشمەوە تەرمی شەهید باشور بەخاکسپێردرا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin