Smiley face
Smiley face
Smiley face

کچێکى دانیشتوى قه‌ڵادزێ له‌ سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا

2018-03-11 11:04:55



ڕۆژنیوز ـ عه‌لى قادر


کچێکى ته‌مه‌ن ١٦ ساڵى قه‌ڵادزێ گیانى له‌ده‌ستدا ئه‌وه‌ش دواى چوار ڕۆژ مانه‌وه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌.


شه‌وى ڕابردوو کچێکى ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ دانیشتوى قه‌ڵادزێ به‌هۆى سوتانه‌وه‌ له‌ سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا، ئه‌و کچه‌ ماوه‌ى چوار ڕۆژ بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ بوو.


شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: شەوی ڕابردوو کچێکى ١٦ ساڵی شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ به‌ناوی ( ف . م . و) له‌ دایکبووی ساڵی ٢٠٠٢، گیانى له‌ده‌ستدا.


وتیشى: "ئه‌و کچه‌ چوار ڕۆژ له‌مه‌به‌ر خۆى سوتاندبوو".


باسى له‌وه‌ش کرد: به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشکی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، ڕێژه‌ی سوتاویه‌که‌ی ئه‌و کچه‌ زۆر بەرز بووە، ئه‌مشه‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.


شۆڕش ئیسماعیل ئه‌وه‌شى وت: "تا ئێستا هۆکاری خۆسوتاندنى ئه‌و کچه‌ نادیاره‌".


به‌پێی ئامارێکی ڕۆژنیوز که‌ لای خۆی کۆی کردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٧٥ که‌س کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin