Smiley face
Smiley face
Smiley face

یادی ٦٩ ساڵه‌ی شه‌ھیدانی حزبى شیوعى کرایه‌وه‌

2018-02-14 16:07:00



ڕۆژنیوز - ڕۆزه‌ محه‌مه‌د


حزبی شیوعی کوردستان له‌ سلێمانی یادی ٦٩ ساڵه‌ی شه‌ھیدانی حزبه‌که‌ی کرده‌وه‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، حزبی شیوعی کوردستان له‌ ھۆڵی ڕۆشنبیری له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی کادران و ئه‌ندامانی حزبی شیوعی، یادی ٦٩ ساڵه‌ی شه‌ھیدانی حزبه‌که‌یان کرده‌وه‌.


شلێر عه‌بدولمه‌جید، ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی حزبی شیوعی، وتاری حزبی شیوعی پێشکه‌ش کرد، که‌ تێیدا ھاتبوو: له‌ یادی ٦٩ ساڵه‌ی شه‌ھیدانی حزبه‌که‌ماندا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین.

 


ئه‌وه‌ش ھاتبوو: باج و ڕسومات له‌سه‌ر خه‌ڵک زیاد ده‌کات و باری سه‌رشانی ھاوڵاتی قورسکردووه‌، ھه‌روه‌ھا چوار خولی ده‌رچوانی خوێندکارانی زانکۆ و په‌یمانگاکان دانه‌مه‌زراون.


ئاماژه‌ش به‌وه‌درا: له‌م قۆناغه‌دا بیری ته‌سکی حزبایه‌تی بووه‌ ھۆی ئه‌وه‌ی که‌ حزبه‌ کوردستانییه‌کان به‌ لیستێکی ھاوبه‌شدا به‌شداری نه‌که‌ن له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کاندا.


ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو: حزبمان جه‌خت له‌سه‌ر پاکسازی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌کاته‌وه‌ و ئێمه‌ پشتیوانی ھاوڵاتیانین بۆ لابردنی سیستمی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin