Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەژەکە: بە هێرشی سەر عەفرین دەیانەوێت پیلانگێڕییەکی نوێ ڕێکبخەن

2018-02-14 15:59:49



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


کۆما ژنانی کوردستان - کەژەکە لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ڕایگەیاند، بە هێرش بۆ سەر عەفرین دەیانەوێت پیلانگێڕییەکی نوێ ڕێکبخەن.


ئەمڕۆ کۆردیناسیۆنی کۆما ژنانی کوردستان- کەژەکە، لەسەر ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


کەژەکە ڕایگەیاندوە: ئیرادەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ کە ماوەی ١٩ ساڵە بە بەرخۆدانی ئیمرالی خۆی پیشانداوە، پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی مایەپووچ کردەوە و نەیهێشت سەربکەوێت.


لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوی کەژەکەدا هاتووە: گەلەکەمان بە بەرخۆدانی عەفرین و تێکۆشان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لێپرسینەوە دەکەن لە بەرپرسانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی، فاشیزم روو لە لەناوچوونە، گەلان و ژنان سەردەکەون، لە ٢٠-ەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا، فەلسەفەی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلان بووەتە هیوای سەرکەوتن.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە خۆپیشاندانەکانی ژنان و چالاکوانانی بیانی لە دژی گۆشەگیرکردنی ئۆجالان دراوە و ڕاگەیەندراوە: ئەو خۆپیشاندانانە زۆر بەبایەخن، لەلایەن بزووتنەوەی ژنانەوە بەرزیان دەنرخێنین، گەلی کورد لە سەرتاسەری جیهان بە دروشمی "سوێندمان ئەوەیە: سیستمی ئیمرالی تێکدەشکێنین و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادیی دەژین" لەسەر پێیانن.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە هێرش بۆ سەر عەفرین دەیانەوێت پیلانگێڕییەکی نوێ ڕێکبخەن، ڕێبەر ئاپۆ لە دژیی ئەو تاریکییەی پیلانگێڕەکان دەیانەوێت پێکی بێنن، تێکۆشانی گەورەی خولقاندووە و ئەوەش سیستمی ئیمرالیی تێکشکاندووە.


لە کۆتاییدا کەژەکە ڕایگەیاند: بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتووە، هێزە پیلانگێڕەکان هەستی مرۆڤایەتی و ویژدانیان لە دەستداوە و بوونەتە بەڵا بۆ هەموو جیهان، هێڵی نەتەوەپەرستی و فاشیستیی ئەردۆغان و باخچەلی وەک داعش تێکدەشکێت.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin