Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە بناری قەندیل جارێکیتر دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

2018-02-14 15:32:40



ڕۆژنیوز – محەمەد حەسەن

 

بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی سەر ئۆجالان و هێرشەکانی سەر عەفرین، لە گوندەکانی بناری قەندیل بە ڕێپێوانێک دەوڵەتی تورک شەمەزارکرا و داوای یەکڕیزی کورد لەناوخۆدا کرا.

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هەرێمی مارادۆ و گوندی شەروێتی بناری قەندیل، بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ڕێپێوانێکی جەماوەری دژی پیلانگێڕی ۱٥ شوبات لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەڕێوەچوو.

 

دوای ڕێپێوانەکە، لە گردبووەنەوەی خۆپیشاندەراندا، بە ناوی گوندنشینانی بناری قەندیلەوە، قادر پیرۆت لێدوانێکی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: ئاشکرایە کە ڕێبەر ئاپۆ هەر لە تەمەنی گەنجیەوە لە ناو ناکۆکیدا بووە لە بەرامبەر بە سیستەمێک کە دەوڵەت نەتەوەکان لە ژێر هەژموونی سیستەمی سەرمایەداری تەواوی بوارەکانی ژیانیان داگیرکردووە، بۆیە وەک کەسێکی شۆڕشگێر بە بەرپرسیارییەتی و ئەخلاقی خۆی کاری بۆ کەسی ئازاد و مرۆڤایەتی کردووە.

 

 

ئەوەش هاتووە: ویستیان بە ڕفاندنی  ڕبەر ئاپۆ کەسایەتی گەلی کورد تێک شکێنن، بەڵام بە بەرخۆدانی ئیمرالی و گەلی کورد ئەو پیلانە سەری نەگرت و گەلی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ بە دەست کەوتی زیاتر دێتە مەیدان.

 

ئاماژە بەوەشکرابوو: بە درێژایی مێژوو گەلی کورد بە هەر بیانویەک بێت لە لایەن داگیرکەرانەوە دووچاری لە ناوچوون بووەتەوە، ئەوەش لە ۱٦ی ئۆکتۆبەر ئەم پلانە جارێکیتر دووبارە بووەوە، ئەوەش لە سایەی ڕیفراندۆم و سیاسەتی هەر دوو حزبی دەسەڵاتداری  هەرێم، ئێستاش ئەم پیلانە لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە و تورکیا و چەتەکانی بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت گەلی کورد و دەستکەوتەکانی لە ناوببەن، بەڵام لە سایەی بەرخۆدانی شەڕڤانان ئەو سیاسەتەی داگیرکەران و بە تایبەت تورکیا لە گۆر نراوە.

 

دواتر ئەژین سڵێمان بە ناوی ژنانی هەرێمەکەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: سەرشۆڕی بۆ ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک کە وەک گورگێکی هار کەوتۆتە گیانی گەلی کورد، هەر ڕۆژە بە بیانویەک پەلاماری کوردان دەدات، ڕۆژێک لە باکوری کوردستان، ڕۆژێک بۆ سەر چیاکان و قەندیلی خۆراگڕ، ئەمڕۆش بۆ سەر عەفرینی دڵگیر.

 

 

ئەوەش هاتبوو: ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانەی دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان نیشانەی ئەوەیە کە ئەردۆغان سەری لێ شێواوە و نازانی چ بکات، بۆیە هەر ڕۆژە پەلاماری شوێنێک دەدات، لێرەوە داوا لە گەلی کورد دەکەین کە با بەس بێت پەرتەوازەیی با یەکبگرین.

 

جێگای باسە، پارێزەرەکانی ئۆجالان لە ٢٧-٧-٢٠١١وە، ڕێگایان پێ نەدراوە سەردانی ئیمرالی بکەن، هەروەها له‌ ٥ی نیسانی ٢٠١٥ بەتەواویی گۆشه‌گیریی خراوەتە‌ سه‌ری و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ک جار و له‌ ١١/٩/٢٠١٦ محه‌مه‌د ئۆجالان-ی برای سه‌ردانی ئیمرالی کردووه‌، له‌ دوای ئه‌و سه‌ردانە‌وه‌ ‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئۆجالان نییه.

 

هەروەها، لە ٢٠-١-٢٠١٨وە، سوپای تورک ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی عەفرینی بە هاوکاری چەتەکانی سەر بە تورکیا دەستپێکردووە، لەبەرامبەردا شەڕڤانان و گەل بەردەوامن لە بەرخۆدانەکانیان، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکدا، سەدان هاولاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون، کە چەندین ژن و منداڵیان تێدایە، هەروەها سەدان خانووی هاوڵاتیان بوونەتە ئامانجی بۆردوومانەکان، ئەمەو چەندین شوێنەواری مێژوویش خاپور کراون.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin