Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ پشتگیرى عه‌فرین له‌ بازیان چادر هه‌ڵدرا

2018-02-14 15:32:18



ڕۆژنیوز ـ بازیان


ڕێکخراوى ژنانى گه‌نجى تێکۆشه‌ر بۆ پشتگیرى عه‌فرین له‌ شاره‌دێى بازیان سه‌ربه‌ پارێزگاى سلێمانى چادریان هه‌ڵدا.


دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌دێى بازیان سه‌ربه‌ پارێزگاى سلێمانى ڕێکخراوى ژنانى گه‌نجى تێکۆشه‌ر چادریان هه‌ڵدا و تا شه‌وى هه‌ینى چالاکییه‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.


چالاکى گه‌نجان بۆ پشتیوانیکردنى به‌رخۆدانى عه‌فرین و کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارییه‌ بۆ عه‌فرین و به‌شێک له‌ گه‌نجان و هاوڵاتیانى بازیانیش پێشوازى له‌ چالاکى گه‌نجان ده‌که‌ن و سه‌ردانى چادرى گه‌نجان ده‌که‌ن.


هه‌ر ئه‌مڕۆ پێشه‌نگایه‌ک بۆ کتێبه‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى په‌که‌که‌، له‌ بازیان له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌ کرایه‌وه‌ و سبه‌ینێش به‌ خۆپیشاندانێک پیلانگێڕى 15ى شوبات هه‌ر له‌ بازیان، شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن.


چالاکییه‌کانى ڕێکخراوى ژنانى گه‌نجى تێکۆشه‌ر به‌ پشتیوانى کۆمه‌ڵه‌ى گه‌نجانى وڵاتپارێزى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin