Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیانی سنون-ی شەنگال بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ڕێپێواندان

2018-02-14 14:49:26



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

بە بەشداربوونی سەدان هاوڵاتی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی شەنگال، لە شارۆچکەی سنونی سەربە شەنگال ڕێپێوانێک بۆ ئازادیی ئۆجالان دەستیپێکردووە.

 

ئەمڕۆ کاتژنمێر ٠٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە شارۆچکەی سنوونی سەربە شەنگال ڕێپێووانێک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە دەستیپێکرد و بەردەوامە.

 

ئەو هاوڵاتیانە لە سنونەوە ڕێپێوانەکەیان دەستپێکرد و لە ڕێگای سەرەکی نێوان سنون و خانەسووردا لە ڕێپێواندان.

 

لە ڕێپێوانەکەدا چەندین پانکارد لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە دەستەوە گیراوە، کە لە سەریان نووسراوە: "پیلانگێڕی دژی رێبەر ئاپۆ دژی خەڵکی ئێزدیشە - ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلانە".

 

چالاکوانان بە وتنەوەی بژی سەرۆک ئاپۆ لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا بەردەوامن لە ڕێپێوانەکەیاندا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin