Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤگەری ئازادیی: کۆکردنەوەی هێز لە سنووری پارتی ئامادەکارییە بۆ جوڵەیەکی تری سەربازیی

2018-02-14 12:53:09



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت"کۆکردنه‌وه‌ی هێزی تورکیا له‌ناوچه‌کانی بن ده‌سەڵاتی پارتی ئاماده‌کارییه‌ بۆ جوڵه‌یه‌کی تری سه‌ربازیی تورکیا له ‌ناوچه‌که‌دا"  و چارەسەرییەکانیش بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکات.

 

دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"دۆخی هه‌رێمی کوردستان تادێت خراپتر ده‌بێت و کێشه‌کان له‌ قه‌یران زیاتر بوونه‌ته‌ گێژاو، به‌تایبه‌تی کێشه‌کانی نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی باشوری بێباکه‌".

 

هەروەها، هاتووە:"حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی زیاتر پشتبه‌ستن به‌داگیرکه‌ران هیچ ئیراده‌یه‌کی نییه ‌و دوای 27 ساڵ له‌حکومڕانیی ئێستا له‌ دواخاڵی لاوازیدایه ‌و هه‌ر ڕۆژ له‌ده‌رگای داگیرکه‌رێکی کوردستان ده‌ده‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ی هەرێم بۆ چاره‌سه‌ریی ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌ش خۆدزینه‌وه‌ و هه‌ڵهاتنه‌ له‌و بێ چاره‌ییه‌ی که‌هه‌موو حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیارن".

 

ئەوەش هاتووە:"بۆردومانی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاو ناوچه‌کانی شارباژێڕ به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه‌ وهێرشه‌کانی تورکیا له‌ناوچه‌کانی برادۆست و بێ وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و بێ ده‌نگی حکومه‌تی عێراق نیشانی دە‌دات پیلانێکی گشتگیر هه‌یه ‌و ئه‌و بێده‌نگیه‌ش پشتگیرییه‌ له‌و پیلانگێڕییه".

 

لە بەردەوامییدا، تەڤگەری ئازادیی هۆشیاریی دەدات و دەڵێت:"کۆکردنه‌وه‌ی هێزی تورکیا له‌ناوچه‌کانی بن ده‌سه‌لاتی پ د ک ئاماده‌کارییه‌ بۆ جوڵه‌یه‌کی تری سه‌ربازیی تورکیا له‌ناوچه‌که‌دا و نه‌بوونی زهنیه‌ت و به‌ڕێو‌به‌رێتیه‌کی دیموکراتی-ش هۆکار و سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌".

 

تەڤگەری ئازادیی بۆ چارسەریی-ش دەڵێت: ده‌بێت له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌یه‌کی دیموکراتی پێکبهێنرێت وله‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێکی کاتییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت و ڕێگا بکاته‌وه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکی بێ ساخته‌کاریی و کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد و کێشه‌کانی داهات و موچه‌ و دۆسیه‌کانی نه‌وت و کانزاکان له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ کاتیه‌وه‌ چارەسەر بکرێن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin