Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانی شەش ڕۆژە لە وان بێسەروشوێنە

2018-02-14 10:36:43



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئارەش شۆعاع شەرق، ڕۆژنامەنووسی ئێرانی کە بەهۆی فشارەکانی حکومەتی ئێرانەوە چووبوو بۆ وانی باکوری کوردستان، ماوەی شەش ڕۆژە بێسەروشوێنە.

 

شەش مانگ پێش ئێستا، ئارەش شۆعاع شەرق بەهۆی فشارەکانی حکومەتی ئێڕان بۆ سەری، چووبووە شاری وان و لەوێ خۆی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ناساندبوو، ئەو ڕۆژنامەنووسە ماوەی شەش ڕۆژە بێسەروشوێنە.

 

ئارەش شۆعاع شەرق، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی گیلانی ئێرانە و لە ڕۆژنامەی گیلانی نوێ و ماڵپەڕی ئامەدنیوز کە ناوەندەکەی لە ئەوروپایە کاری کردبوو، هەر بەو هۆیەشەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو.

 

بەهۆی ئەو فشارانەوە لە ئێران چووبووە دەرەوە، پاش ڕۆیشتنیشی فشارەکان بۆ سەر خانەوادەکەی بەردەوام بووە و هەڕەشەیان لێکردوون کە ئەگەر ئارەش دەست بەرداری نووسین نەبێت فشارەکانیان زیاتریش دەکەن.

 

ئارەش شۆعاع شەرق هەروەها بەڕێوبەری کەمپەینی نا بۆ قامچی لێدانی ڕۆژنامەنووسان بووە.

 

شۆعاع شەرق، شەش ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری وان لە هاوڕێیەکی کە پێکەوەبوون جیابووەتەوە و لەو ڕۆژەوە هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە لە دەستدا نییە و بێسەروشوێنە

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin