Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیس: پێشمەرگەیەکی کۆمۆنیستی ئێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2018-02-14 08:19:26



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، پێشمەرگەیەکی حزبی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، پێشمەرگەیەکی حزبی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران لە گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ڕائیدی مافپەروەر ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت:"دوای گەیشتنی تیمەکانمان زانرا کە پێشمەرگەکە لە بارەگای کۆمەڵەی کۆمنستی ئێران بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

 

 

وتیشی:"پێشمەرگەکە ناوی ( ف، ش، پ)ە و تەمەنی ٢٧ ساڵە".

 

ئاماژەی بەوەشدا:"تەرمی پێشمەرگەکە گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی و دەستگیراوە بەسەر چەکەکەیدا و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە".

 

بەپێی ئامارێک-یش، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردوەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٥٦ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن، لە باشوری کوردستان ڕوویانداوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin