Smiley face
Smiley face
Smiley face

شیلان شاکر: دوژمنان بە گۆشەگیرکردنی ئۆجالان نەیانتوانی ئامانجەکانیان پێکبهێنن

2018-02-13 20:09:17



ڕۆژنیوز ـ بۆتان گەرمیانی

 

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پێیوایە، کە پیلانگێڕی ١٥ ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ ی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی پەکەکە بووە، دەشڵێت: دوژمنان بەو پیلانگێڕییە نەیانتوانیوە هیچکام لە ئامانجەکانیان پێکبهێنن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شارۆچکە دەربەندیخان-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکانی ۱٥ی شوبات، لەسەر پیلانگێڕی ۱٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ ی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، سیمینارێکی بۆ شیلان شاکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕێکخست.

 

شیلان شاکر لە سیمینارەکەدا وتی:"هەتاکو ئێستاش بە ڕێباز و شێوازی جیاجیا پیلانگێڕی بۆ سەر پێشەنگانی گەلی کورد بەردەوامە، دەتوانین پیلانگێڕی سەر  ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادیخوازی پەکەکە بە گەورەترین پیلانگێڕی ناوزەنگ بکەین، کە ۳٦ وڵاتی جیهانی تێدابوو".

 

 

دەشڵیت: پیلانگێڕان ویستیان بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بزووتنەوەکەی لەناو ببەن، درێژە و بەردەوامیی ئەو پیلانگێڕییە ئێستا لە عەفریندا دەبینین، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە دوژمنان بەو پیلانگێڕییە نەیانتوانیوە هیچکام لە ئامانجەکانیان پێکبهێنن.

 

لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی:"ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالیدا وەرچەرخانی گەورەی ئەنجامدا و هەموو جیهانی تووشی شۆک کردووە".

 

لەکۆتایی سیمینارەکەدا، دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر پیلانگێڕی ١٥ ی شوبات پیشانی ئامادەبووان درا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin