Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان هێرشێکی سوپای تورکیان تێکشکاند

2018-02-13 17:43:38



وێنە: ئەرشیف

 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی سوپای تورک و چەتەکانیان لە شارۆچکەی شەرا-ی عەفرین تێکشکاند و سوپای تورک ئۆتۆمبێلێکی گوللـەنەبڕیان لە بەرەکانی شەڕدا بەجێهێشت.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، هێرشێکی سوپای تورک و چەتەکانیان لەنێوان گوندەکانی دراقلیا و سارنجکێ-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا لە عەفرین  تێکشکاند.

 

ڕاگەیەندرا، کە شەڕڤانانی قەسەدە سوپای تورک و چەتەکانیان ناچار بە پاشەکشەکردووە و لەکاتی پاشەکشەدا سوپای تورک ئۆتۆمبێلێکی گوللـەنەبڕیان لە بەرەکانی شەڕدا جێهێشتووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin