Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە كامپێکی ئاوارەکان بارهەڵگرێكی شتومەکی ئاوارەكان سوتا

2018-02-13 16:30:36



رۆژنیوز – هاوار ستار

 

لەكاتی ئامادەكاری و پێچانەوەی ماڵوحاڵی ئاوارەكانی كامپی یەحیاوا لە سنوری شارەدێی لەیلانی پارێزگای كەركوك، بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان، بارهەڵگرێك سوتا کە شتومەکی ئاوارەکانی تێدابووە.

 

ئەمڕۆ لە كامپی یەحیاوا لە كاتی ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و لە دەرەوەی كامپەكە بارهەڵگرێكی گواستنەوە کە شتومەکی ئاوارەکانی تێدابوو ئاگری گرت.

 

ملازمی یەك قەیس عەبدولڕەزاق بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاگركوژێنەوەی كەركوك بە رۆژنیوزی وت:"پاش ئاگاداركردنەوەی تیمەكانمان لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی روداوەكە، دوای پشكنین زانرا كە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بە هۆی جێهێشتنی یەكێك لە گەرمكەرەوەكانی ماڵان بووە بە داگیرساوی و سەرەنجام كەلوپەلەكانی سوتاندووە".

 

وتیشی:"ڕوووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بە ماڵ و حاڵی ئاوارەكان گەیاندووە".

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin