Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەردۆغان هەڕەشەی داگیرکاری لە قوبرس دەکات

2018-02-13 14:52:53



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەردۆغان پاش ئەوەی هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر عەفرین دەستپێکردووە، ئەم جارە هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی و داگیرکردنی قوبرس دەکات.

 

ئەمڕۆ ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی ئاکەپەدا قسەیکرد و هەڕەشەی داگیرکاریی لە قوبرس کرد، کە یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا.

 

ئەردۆغان وتی: نابێت کەس پێمان بڵێت کە مافی بردنی گاز لە کەناراوەکانی قوبرس و دوورگەکانی دەریای ئیجەمان نییە، هۆشدارییان دەدەینێ کە لە قوبرس و دەریای ئیجە هەنگاوی هەڵە لە ئاست ئێمە نەنێن.

 

ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ئیجە، قوبرس و عەفین مافی ئێمەن، وەکچۆن لە عەفرین بە مافی خۆمانی دەزانین دەستێوەردانی سەربازی بکەین لە ئیجە و قوبرسیش ئەو مافەمان هەیە، کەشتی و فرۆکە جەنگییەکانمان هەموو کاتێک ئامادەن بۆ دەستێوەردانی سەربازی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin