Smiley face
Smiley face
Smiley face

وردبینیی لە لیستی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانى خوێندنى باڵا دەستیپێکرد

2018-02-13 13:48:30



ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

 

عێراق هەنگاوی کرداریی بۆ وردبینییکردن لە لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم دەستپێکرد.

 

دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لیژنەی باڵاى وردبینى مووچە لە بەغدادەوە سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کرد، ئەمڕۆ، لەلایەن لیژنەیەکى تایبەتەوە هەنگاوە کردارییەکانى ئەو لیژنەیە بۆ وردبینى لە مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ئەو وەزارەتە دەستیپێکرد.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.خەتاب شێخانى، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەیى تەواوەتى وەزارەتەکەى بۆ سەرخستنى کارەکانی لیژنەی وردبینی حکومەتی عێراقی لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپات کردووەتەوە.

 

هەروەها، لەلایەن لیژنەی تایبەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم ئەو داتا و زانیارى و پێداویستیانەى کە داوایان کردبوو خرایە بەردەستى لیژنەی وردبینى حکومەتى عێراقی، بەوەش هەننگاوە کردارییەکانى لیژنەکە لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەستپێکرد.

 

جێگای ئاماژەیە لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و لەدەستدانی بیرە نەوتەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم و کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق، عێراق بڕیاریدا دوای وردبینییکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و دڵنیابوون لە یاساییبوونی سەرجەم ئەو مووچەخۆرانە، بودجەی تایبەت بۆ خەرجکردنی مووچە هەناردەی هەرێم بکات.

 

هەرچەندە وردبینییکردن لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستیی تەواوبووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ مووچەیەک بۆ مووچەخۆرانی ئەو دوو وەزارەتە لەلایەن عێراقەوە خەرج نەکراوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin