Smiley face
Smiley face
Smiley face

ناوەندی عەفرین تۆپباران دەکرێت و لە شێخورزێش شەڕێکی سەختە

2018-02-13 12:08:11



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

تۆپخانەکانی سوپای تورک ناوەندی عەفرین تۆپباران دەکەن، کە هەزاران مەدەنی تێدا نیشتەجێییە، هاوکات لە سنووری بلبلی شەڕێکی سەختە.

 

لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا، سوپای تورک ناوەندی عەفرین تۆپباران دەکات، هاوکات لە گوندی شێخورزێ شەڕێکی سەختە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تۆپبارانی ناوەندی عەفرین چەندین برینداری مەدەنی لێکەوتووەتەوە، هەروەها گورز بەر نەخۆشخانەی ئاڤرین کەوتووە، کە سەدان برینداری تێدایە.

 

هاوکات لە دەوروبەری گوندی شێخورزێ-ی سەر بە بلبلبێ لە عەفرین، شەڕێکی سەخت لە نیوان سوپای تورک و شەڕڤاناندا بەڕێوە دەچێت.

 

بەهۆی سەختی شەڕەکانەوە، تا ئامەدەکردنی ئەم هەواڵە زیانەکان بەڕوونی ئاشکرا نەکراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin