Smiley face
Smiley face
Smiley face

بادینان، گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و پیاوێکیش خنکێندرا

2018-02-12 14:17:56



ڕۆژنیوز ـ سعود شای گۆران

 

بە وتەی پۆلیسی دهۆک، لە بەردەڕەش گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا و لە دهۆکیش پیاوێک خنکێندرا.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شارەدێی بەردەڕەش و دهۆک، دوو حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن تۆمارکراوە.

 

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ڕۆژنیوزی وت: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گەنجێکی دانیشتووی قەزای بەردەڕەش لەتەمەنی 26 ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

هێمن سلێمان، وتیشی: شەوی 10/2/2018 لە گەڕەکی ماسیکا لە سەنتەری شاری دهۆک، پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ بەناوی ( م، ح) لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لێیدەدرێت‌ و پاشان بە بالیف دەخنکێنرێت.‌

 

ئەو وتەبێژەی پۆلیسی دهۆک، ئاماژەی بەوەشدا: لێکۆڵینەوە لەو دوو ڕووداوە بەردەوامە.

 

بەپێی ئامارێک-یش، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٥٥ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن، لە باشوری کوردستان ڕوویانداوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin