Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ئەڵمانیا یادی شەهیدانی عەفرین کرایەوە

2018-02-12 14:09:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی مەراسیمێک یادی ژمارەیەک لە شەڕڤانان و هاوڵاتیانی شەهیدی عەفرین کرایەوە.

 

لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی عەفرین مەراسیمێک بەڕێوەچوو

 

لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان، تەڤ-دەم و جڤاکی ئێزدی عەفرین قسەیان کرد و هێرشی دووەمین سوپای گەورەی ناتۆ بۆ سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد.

 

هەورەها ئاماژەیان بەوەدا: هیچ هێزێک ناتوانێت عەفرین بە هاوڵاتیان چۆڵ بکات، ئێمەش بۆ پشتگریی بەرخۆدانی عەفرین ئەوەی بکەوێتە ئەستۆمان و بتوانین ئەنجدامی دەدەین.

 

لە مەراسیمەکەدا دروشمەکانی شەهیدان نامرن و بژی بەرخۆدانی عەفرین وترایەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin