Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەت ١٦ مووچەی خانەنشینانی مەدەنیی قەرزارە

2018-02-12 13:56:53



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لەبەرامبەر کەمیی و دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا خانەنەشینکراوەکانی هەولێر لەبەردەم وەزارەتی دارایی ناڕەزاییان نیشاندا و ڕایانگەیاند، حکومەت ١٦ مووچەی خانەنشینان قەرزارە.

 

ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە مامۆستایانی خانەنەنشینکراوی شاری هەولێر لەبەردەم وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم گردبوونەوە.

 

ئامادەبووانی گردبوونەوەکە چەندین پانکارتیان بەدەستەوە گرتبوو، کە لەسەریان نووسرابوو، "بۆچی سندوقی خانەنشینیی بەتاڵ کراوە"، "داوادەکەین مووچە خەرج نەکراوەکانمان پێبدەنەوە"،  "داوادەکەین یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێم جیبەجێ بکرێت".

 

 

مامۆستایانی خانەنشینکراو،  ناڕەزایی و نیگەرانی خۆیان لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان دەربڕی و یاداشتێکیان پێشکەش بە وەزارەتی دارایی کرد، کە تیایدا کە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد مووچەیەکی شایستەیان بۆ خەربکرێت و لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

 

باسیشیان لەوەکرد، کە خانەنشینان دەرامەتێکی تریان نییە و توانای کارکردنیشیان نەماوە بۆیە پێویستیان بە سەرچاوەی داراییە، ٢ بۆ ٣ مانگ جارێک موچەمان پێدەدرێت ئەویش ھەر بەشی حەب و دەرمان و قەرزدانەوە دەکات.

 

هەر لە یاداشتی ئەو مامۆستا خانەنشینکراوانەدا هاتبوو: با ئەوەندەی ژیانمان ماوە بەشێوەیەکی ئاسایی بژین، نەک بە ژیانێکی سەخت و دژوار، حکومەتی ھەرێم ١٦ مووچەی خانەنشینیمان قەرزارە، داواکاریان مووچەکانمان لەکاتی خۆمیدا پێبدرێت ئەویش مافی خۆمانە.

 

جێگای ئاماژەیە، سەرجەم خانەنشینانی مەدەنیی بەیەکەوە مووچە وەردەگرن، بەو پێیەش سەرجەم خانەنشینانی مەدەنیی ١٦ مووچەیان لای حکومەتە و بۆیان خەرج نەکراوە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin