Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەیان ملیۆن دۆلاری حکومەتی هەرێم نادیارە

2018-02-12 12:46:56



ڕۆژنیوز- قەرەچوغ ئەنوەر

 

ئەندامێکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، کە حکومەتی هەرێم دەیان ملیۆن دۆلاری بەهەدەرداوە و نازاندرێت بۆچی خەرج کراون، لەسەر ئەو بابەتەش ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا گرتووەتە بەر.

 

ئەمڕۆ، ئومێد حەمە عەلی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە بینای پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سازکرد.

 

لە کۆنگرەکەدا، ئومێد حەمە عەلی ڕایگەیاند: حکومەت ٦٢ ملیۆن دۆلار-ی بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخان کردووە، کە ٤٧ ملیۆنی بەناوی ئاگرکوژێنەوە و یەک ملیۆن بۆ ڕاوێژکاری و وەزارەتی ناوخۆ بووە، ئێمەش پرسیارمان ئاڕاستەی وەزارەت کردووە، کە ئەو پارەیە بۆچی خەرج کراوە؟، بەڵام وەزارەت هیچ وەڵامێکی نەداوینەتەوە.

 

ئومێد، وتیشی: لەلایەکی تر ٤٣ ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخانکراوە، بەڵام وەزیری پەروەردە دەڵێت، کە ٣٠ ملیۆنیان بەدەست نەگەیشتووە.

 

ئەو پەرلەمانتارە، ئاشکراشیکرد، کە١٨٢  ملیۆن دۆلار بۆ زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک و سلێمانی تەرخان کراوە، لەکاتێکدا ئەم زانکۆیانە ئەھلیین و پارە لەخوێندکاران وەردەگرن.

 

هەروەها، ڕایگەیاند: بەر لە پەکخستنی پەرلەمان-یش بڕی یەک ملیۆن دۆلار بە نایاسایی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت خەرج کراوە، کە دیوانی چاودێری دارایی دەڵێت خەرج کردنی ئەو بڕە پارەیە بەھەدەردانی تێدا کراوە.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمان، وتیشی: لەسەر ئەم کەیسانە سەرجەم بەڵگەکانمان پێشکەش بە دەستەی دەسپاکیی هەرێم کردووە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin