Smiley face
Smiley face
Smiley face

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا

2018-02-11 15:47:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی دا بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دواتر دانیشتنەکە هەڵگیرا.

 

پاش دواخستنی بۆ ماوەیەک و لابردنی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، دانیشتنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

 

لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان درا و پاشان دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە هەڵگیرا.

 

سەرەتا پەرلەمانتارە کوردەکان ڕایانگەیاند، کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادەن خویندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بکرێت، ئەویش بەهۆی ناڕازییبوونیان لە پشکی هەرێمی کوردستان، کە ١٧%وە کەمراوەتەوە بۆ ٦٧. ١٢%.

 

دوای ئەوەی سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەن و سوننەکان و بەشێک لە شیعەکان سەردانی ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنیان کرد، کە پەرلەمانتاری کوردە و بەڵێنیان پێدا پرسی بودجە نەخرێتە دانیشتنەکەوە، بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان بەشداریی دانیشتنەکەیان کرد.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin