Smiley face
Smiley face
Smiley face

سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هێرشه‌کان

2018-02-11 10:28:30



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، له‌ سوریا هێرشێکى فراوانیان کردوه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌کانى ئێران و سوریا و به‌پێى پێویست به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌.


خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌یه‌کى ئیسرائیلى له‌ سوریا، هه‌روه‌ها خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌یه‌کى ئێرانى له‌ فه‌له‌ستین، ناکۆکى نێوان ئێران و ئیسرائیلى توندتر کردوه‌.


بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل دوێنێ ئێواره‌ وتى: ئه‌وه‌ هه‌م ئه‌رک و هه‌م مافمانه‌ که‌ به‌رگرى له‌ خۆمان بکه‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ هێرشه‌کان هه‌رکاتێک پێویست بکات.


ناتانیاهۆ باسى له‌وه‌ کرد: بوونى ئێران له‌ سوریا مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل و سیاسه‌تى ئیسرائیل ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رگرى له‌ خۆى بکات، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێک بۆ پێشێلکردنى سه‌روه‌ریی خاکه‌که‌ى.


ئه‌وه‌شى وت: ئێران بێباکانه‌ سه‌روه‌ریى ئیسرائیل پێشێل ده‌کات.


دوێنێ به‌یانى ڕژێمى سوریا فڕۆکه‌یه‌کى ئیسرائیلى له‌ ئاسمانى وڵاته‌که‌ى خسته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و فڕۆکه‌ ئیسرائیلییه‌ چه‌ندین پێگه‌ى ئێرانى له‌ سوریا بۆردوومان کردبوو.


هه‌ر دوێنى ئیسرائیلیش فڕۆکه‌یه‌کى ئێرانى له‌ ئاسمانى فه‌له‌ستین خسته‌خواره‌وه‌.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ به‌هرام قاسمى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ وه‌ڵامى به‌رپرسانى ئیسرائیل وتى: بوونى ئێران له‌ سوریا یاساییه‌ به‌ پێى داواکارى ده‌وڵه‌تى یاسایى سوریایه‌.


ئه‌وه‌شى وت: سوریا مافى به‌رگرى ڕه‌واى هه‌یه‌ له‌ هه‌ر جۆه‌ ده‌ستدرێژییه‌ک که‌ ده‌کرێته‌سه‌رى.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin