Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەتەکانی داعش و نوسرە بەشدارن لە هێرش بۆ سەر عەفرین.. بەوێنە

2018-02-11 10:09:55



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دەیان چەتەی داعش و نوسرە هاوشانی هێزەکانی سوپای تورک بەشدارن لە هێرش بۆ سەر عەفریندا، ژمارەیەک لە و چەتانە بە وێنەکانیانەوە لەم ڕاپۆرتەدا بناسن.

 

ئاژانسی هەواڵی هاوار، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا شوناس و وێنەی چوار چەتەی داعش و نوسرە خراوەتە ڕوو، کە بەشدارن لە هێرشی سەر عەفریندا.

 

محەمەد ئەسەد فەلاح، بە نازناوی ئەبو مستەفا، خەڵکی پارێزگای حومسە، لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی سوریا لە ٢٠١٢دا بەشداری گروپە چەتەکان بووە، پاشان لە ناو داعش لە پارێزگای حومس دا جێگربوو، لە ساڵی ٢٠١٥دا کە چەتەکان لە پارێزگای حومس کشانەوە ئەویش چوو بۆ ئیدلب، پاش ئەوەی سەرچەتەکەیان ڕایکرد بۆ تورکیا ئەویش چوو بۆ باب و لەوێ بەشداری گروپی چەتەکانی جەیشی نوخبە بوو، ئێستا لەگەڵ سوپای تورکدا بەشداری هێرشەکانی سەر عەفرینە.

(ئەبو مستەفا)

 

عەلی جەدلەن، لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری گروپی چەتەکانی ئەحراری ساخور بوو، لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری چەتەکانی داعش بوو، کاتێک چەتەکان لە حەلەب کشانەوە، ئەویش ڕایکرد بۆ تورکیا و لەکاتی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین بەشداری لیوای نوورەین زەنکی بوو بۆ ئەوەی لە هێرش بۆ سەر عەفریندا بەشداربێت.

(عەلی جەدلەن)

 

سەد شۆبەک، بە نازناوی ئەبو بەرا، خەڵکی گوندێکی باکوری حەلەبە، لە ساڵی ٢٠١٣دا چووە ناو داعشەوە، لە کاتی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، ناوبراو لە گروپە چەتەکانی جەیشی نوخبە دا لەو هێرشە دا بەشداری کرد.

(ئەبو بەرا)

 

محەمەد جوما خوول، لە شارۆچکەی ماری لە ناو گروپەکانی جەبهەی نوسرە دا بوو و ئێستاش لە هێڕشی سەر عەفریندا هاوکاریی سوپای تورک دەکات.

(محەمەد جوما خوول)

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin