Smiley face
Smiley face
Smiley face

دهۆک، مێردمنداڵێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2018-02-10 20:30:57



ڕۆژنیوز - سعود شای گۆران

 

مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان لە شارۆچکەی بەردەڕەش بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی بەردەڕەش-ی سەر بە پارێزگای دهۆک، میردمنداڵێک کۆتایی بەر ژیانی خۆی هێنا.

 

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە ڕۆژنیوزی وت: مێردمنداڵێک کە تەمەنی ١٤ ساڵان بووە، بە فیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

 

وتیشی: تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو مێردمنداڵە نازانرێت، پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش-ش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

 

جێگای ئاماژەیە بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە ٥٢ هەمین ڕووداوی کوشتن و خۆکوشتنە، کە لە باشوری کوردستان تۆمار دەکرێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin