Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای تورک لە منبج-یش هێرشی کردە سەر شەڕڤانان

2018-02-10 19:31:16



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە بەرەی چەمی ساجیر-ەوە لە باکوری شاری منبج، چەتەکانی سەر بە سوپای تورک، هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ئەجومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند، کە لە بەرەی چەمی ساجور لە دوروبەری گوندی عەین دادات لە باکوری منبج، لەنێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج و چەتەکانی سەر بە سوپای تورکدا شەڕ ڕوویدا.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیان پێکاوە، کە هەوڵی داوە لە خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانان نزیک ببێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە شەڕەکەدا لەلایەن چەتەکانی سوپای تورکەوە چەکی قورس بەکارهێنراوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin