Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەجیبە عومەر: ڕێبەر ئاپۆ توانی ژن بکاتە خاوەن ئیرادەی خۆی

2018-02-10 15:44:06



ڕۆژنیوز ـــ عەلی و محەمەد

 

نەجیبە عومەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی ڕژاک، دەڵێت:"ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە و باوەڕیی و هێزی خۆی و ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان هێز و باوەڕیی و ئیرادەی خۆیان سەلماند".

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، دەربارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سیمینارێک بۆ نەجیبە عومەر ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی ڕژاک سازکرا.

 

 

لە سمینارەکەدا، کە لەژێر ناونیشانی "بەڕوحی بەرخۆدانی ئیمرالی گەلی عەفرین سەردەکەوێت" بەڕێوەچوو، نەجیبە عومەر، وتی:"لە مێژوودا زۆربەی شۆڕشەکان بەدەستگیرکردنی سەرۆکەکانیان شکستی پێهێندراوە، بۆیە دووژمانانی گەلەکەمان ویستیان بەدەستگیرکردنی سەرۆک ئاپۆ کۆتایی بەشۆڕشی گەلەکەمان بهێنن،  بەڵام نەک هەرنەیان توانی، بەڵکو ڕۆژ بەڕۆژ ئەم شۆڕشە مەزنتر و بەهێزتر دەبێت".

 

 

نەجیبە عومەر، وتیشی:"ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە و باوەڕیی و هێزی خۆی، هەروەک بینیمان، کە ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستکەوتی مەزنیان بەدەست خستووە و هێز و باوەڕیی و ئیرادەی خۆیان سەلماند و نیشانیاندا، کە ژنان دەتوانن هەموو کارێک بکەن".

 

ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوبەریی ڕژاک، وتیشی:"ڕێبەر ئاپۆ توانی ئایدیا و ئاینزا و نەتەوە جیاوازەکان لە دەوری یەک کۆبکاتەوە لەیەک سەنگەردا دژی دایگرکاریی و زوڵم و ستەم شەڕبکەن".

 

 

له‌ ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ١٩٩٨، گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان -په‌که‌که‌‌ ده‌ستیپێکرد، دواتر له‌ ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩، ئۆجالان له‌ شاری نایرۆبی پایته‌ختی وڵاتی کینا ڕفێنرا و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورک کرا و خرایه‌ زیندانی ئیمراڵی-یه‌وه‌.

 

 

له‌ ٥ى نیسانى ٢٠١٥شه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورک گۆشه‌گیریی خستووته‌ سه‌ر ئۆجالان و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ک جار و له‌ ١١/٩/٢٠١٦ محه‌مه‌د ئۆجالان-ی برای سه‌ردانی ئیمراڵی کردووه‌ و چاوی پێیکه‌وتووه‌، له‌ دوای ئه‌و سه‌ردانه‌شه‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئۆجالان نییه‌ و هیچ په‌یامێکی ئۆجالان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin