Smiley face
Smiley face
Smiley face

٣٩ سیناتۆری فەرەنسا بۆ عەفرین بانگەوازییان لە حکومەت کرد

2018-02-10 13:34:11



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

٣٩ سیناتۆری ئەنجومەنی سێنای فەرەنسا لەگەڵ شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین، بانگەوازییان لە حکومەتی فەرەنساکرد لەوبارەیەوە هەڵوێست نیشان بدات.

 

دوێنێ لە دانیشتنی ئەنجومەنی سێنای فەرەنسادا، ٣٩ سێناتۆر کە ١٧یان سێناتۆری فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیستی فەرەنسا بوون بانگەوازییان لە حکومەتی فەرەنسا کرد، کە لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بوەستنەوە.

 

ئەو سیناتۆرانە ڕایانگەیاند: کە لە تێکۆشانی دژی داعش دا باشترین هاوپەیمان بۆ فەرەنسا کوردەکان بوون، هەزاران کورد بۆ بەرگریی لە ئازادیی و ئاسایشی ئێمە گیانیان لە دەستدا.

 

وتیشیان: تورکیا لە کاتێکدا هێرش دەکاتە سەر کورد لە سوریا، کە ئەو هێزانە هیچ مەترسییەکیان نەبووە بۆ سەر سنوورەکانی تورکیا، ناتوانین بەشێوەی ئەرێنیی ئەو هێرشەی تورکیا بنرخێنین، تورکیا لەو هێرشەدا هەموو یاسا و مافە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.

 

هەروەها، داوایان لە حکومەتی فەرەنسا کرد، کە هەموو هەوڵی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی تورکیا هێزەکانی لە عەفرین بکشێنێتەوە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin