Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەزاران ئەندام لە باکورەوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی هەدەپە بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتن

2018-02-10 12:29:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە سەرتاسەری باکوری کوردستانەوە بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتن بەمەبەستی بەشداربوون لە سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە.

 

ئەمڕۆ هەزاران کەس لە شارەکانی وان، جولەمێرگ، قەرس، ئاگری، ئیدفر، ئارداهان، ئەرزرووم و مووش بۆ بەشداربوون لە سێیەمین کۆنگرەی گەورەی هەدەپە بەرەو ئەنقەرەی پایتەخت بەڕێکەوتن، کە بڕیارە سبەینێ دەستپێبکات

 

ئەو هاوڵاتیانە لە بارەی بەشداربوونی پڕخرۆشیان لە کۆنگرەی هەدەپەدا دەڵێن: لە دژی دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران و ئەندامانی هەدەپە بەشداری کۆنگرەکە دەبین، هیوادارین ئەو کۆنگرەیە ببێتە هۆی پێکهاتنی ئاشتی و دیموکراسی.

 

لە کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا کە وابڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت بەڕێوبەرایەتی و هاوسەرۆکانی نوێ بۆ هەدەپە هەڵدەبژێردرێن، هەدەپە خۆی سەزای تەمەلـلی و پەروین بوڵدانی وەک کاندیدی هاوسەرۆکایەتی دیاری کردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin