Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومه‌تی سکۆتله‌ندا نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕێت له‌باره‌ى هێرشه‌کانى تورکیاوه‌

2018-02-10 10:01:14



ڕۆژنیوز - گۆران پێنجوێنی


حکومه‌تى سکۆتله‌ندا وه‌ڵامى نامه‌یه‌کى گه‌نجێکى کورد ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ باره‌ى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین و نیگه‌رانى خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌ هێرشه‌کانى تورکیا.


دوێنێ حکومه‌تى سکۆتله‌ندا وه‌ڵامى نامه‌یه‌کى عه‌لی حسێن-یان دایه‌وه‌، که‌ گه‌نجێکی کوردی دانیشتوی سکۆتلاندایه‌ و به‌هۆی هێرشی داگیرکاریی ده‌وڵه‌تى تورک بۆ باکوری سوریا، نامه‌یه‌کى بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی سکۆتله‌ندا نابردبوو.

 

جه‌یمس نه‌یل به‌ نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆکی هه‌رێمی سکۆتلاندا وه‌ڵامى نامه‌که‌ى داوه‌ته‌وه‌ و نیگه‌رانى له‌ هێرشه‌کانى تورکیا نیشانداوه‌.


له‌ نامه‌که‌دا هاتووه‌: "سوپاست ده‌که‌ین بۆ په‌یوه‌ندیکردنت به‌ فێرست مینیسته‌ (سه‌رۆکی هه‌رێمی سکۆتله‌ندا)،  له‌باره‌ی ئه‌و کرده‌وانه‌ی تورکیا له‌م ماوه‌یه‌ له‌ باکوری سوریا ئه‌نجامی ده‌دا، من جه‌یمس نه‌یل، ڕاسپێردراوم بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ت".


ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "به‌ڕێز عه‌لی حسێن حکومه‌تی سکۆتله‌ندا، زۆر به‌ شێوه‌یه‌کی جدیی دڵَگرانه‌ له‌باره‌ی بارودۆخی سوریا، شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بوه‌ته‌ هۆکارێک بۆ دروستبونی کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌ی مرۆیی له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا. حکومه‌تی سکۆتله‌ندی پشتگیرى هه‌وڵدانه‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌کان ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و دۆزینه‌وه‌ی ده‌ره‌چه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ریی دۆخه‌که‌، هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ى ئاشتی و سه‌قامگیرى بۆ هاوڵاتیانی سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".


عه‌لى حسێن له‌ باره‌ى وه‌ڵامى نامه‌که‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامی نامه‌که‌م پاسیڤانه‌یه‌ و به‌هێز نییه‌، به‌ڵام ئه‌رکێکی ویژدانییه‌.

 


عه‌لى داواش ده‌کات ئه‌و کوردانه‌ی دانیشتوی تاراوگه‌ هه‌مان کاری هاوشێوه‌ى ئه‌و ئه‌نجامبده‌ن، تا بتوانن پشتیوانی زیاتر بۆ گه‌لی سوریا به‌ده‌ستبێنین.

 

دەقی نامەکەی حکومەتی سکۆتلاندا

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin