Smiley face
Smiley face
Smiley face

بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ ده‌رکرا

2018-02-09 14:25:21



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ سه‌رپیل که‌مالبای، هاوسه‌رۆکی گشتیی هه‌ده‌په‌ ده‌رکرا.


ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بڕیارى ده‌ستگیرکردن بۆ هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په‌ و چه‌ندین به‌رپرسى دیکه‌ى هه‌ده‌په‌ ده‌رکرا.


له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌کانی داواکاری گشتیی کۆماریی له‌ ئه‌نقه‌ره‌، بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ سه‌رپیل که‌مالبای، هاوسه‌رۆکی گشتیی پارتیی دیموکراتی گه‌لان - هه‌ده‌په‌ و ١٧ به‌رپرسی دیکه‌ی هه‌ده‌په‌ ده‌رکرا.


هه‌روه‌ها پڕۆفیسۆر ئۆنوور هه‌مزائۆغلوو، وته‌بێژی کۆنگره‌ی دیموکراتی گه‌لان - هه‌ده‌که‌ و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش ده‌ستگیرکران.


هاوکات هه‌ر به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی گه‌بزه‌ی کۆجائه‌لی، پۆلیس هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر ماڵی هه‌ده‌په‌ییه‌کان و هه‌ریه‌که‌ له‌ داملا باگجی و مسته‌فا ئاڵتوونباش، هاوسه‌رۆکانی ناوچه‌ی گه‌بزه‌-ی هه‌ده‌په‌ و ١٨ که‌سی دیکه‌یان ده‌ستگیرکرد.


ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستگیرکردنی به‌رپرس و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌، له‌کاتێکدایه‌ که‌ بڕیاره‌ ڕۆژی ١١ی شوبات سێیه‌مین کۆنگره‌ی ئاسایی هه‌ده‌په‌ به‌ڕێوه‌بچێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin