Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوپەیمانان تۆڵەی هێرشی سەر شەڕڤانانی لە هێزەکانی ئەسەد کردەوە

2018-02-08 10:22:18



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایان کردووە، کە  بە مەبەستی پشتگیریی لە شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزێکی سەربە حکومەتی ئەسەدی کردووەتە ئامانج.

 

ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوە کرد لە دژی هێزێکی سەربە سوپای بەشار ئەسەد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزێکی سەر بە سوپای ئەسەد بە بێ ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ورووژابن لە دووری هەشت کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردووەتە ئامانج.

 

ڕاشگەیەندراوە: هێزەکانی هاوپەیمانان بە مەبەستی پشتگیریی قەسەدە هێزە هێرشکەرەکانی کردووەتە ئامانج تا هەڕەشەی ئەو هێزانە بۆ سەر ئەو لایەنانەی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش تێدەکۆشن لاببات.

 

فەرماندەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانانیش بە سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاگەیاندووە: هێرشەکەرەکان بە تێپەڕاندنی ڕووباری فورات بە تۆپخانە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانی وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە.

 

ئەوەشی وتووە: لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیماناندا، زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی هێزەکانی ئەسەد کوژراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin